بۆ جارێكی دیكه، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا به چڕی گوندێكی كریستیان نشینیان له سنووری قەزای ئامێدی حه‌وت جار بۆردومانکرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنیری كوردستان تیڤی له ناوچه‌كه، كاتژمێر 7:30ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ئه‌شكه‌وتی گوندی هیزانا بن تاتای ده‌ڤه‌ری نههلێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی بۆردومان كرد.
به‌پێی زانیاری هۆكاری ئه‌م بۆردومانه‌كه‌ش بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بووه له‌و ناوچه‌یه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه به هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگیه‌كان به‌رده‌وام به ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌سووڕێنه‌وه تا ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومان ئاشكرا نه‌كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.