ژمارەیەك لە كەناڵە ئاسمانیەكان دەرگای نووسینگەكانیان لە بەغدا داخست و هۆكارەكەشی بۆ هێرشی چەند چەكدارێكی نەناسراو بۆ سەر چەند كەناڵێك دەگەڕێتەوە.
میدیا عیراقییەكان لە زاری سەرچاوە ئەمنیەكانەوە بڵاویانكردەوە، كە كەناڵی (العربیە الحدپ) لە شەقامی ئەبو نەواس لە ناوچەی كەڕادە لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت لەلایەن چەند چەكدارێكەوە هێرشی كراوەتە سەر و بەهۆیەوە كەناڵەكە نووسینگەكەی خۆی داخستووە.
ههروهها میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سێ موشەک ئاراستەی کەناڵی فورات کراوە و باخچەیەکی کەناڵەکە رووچووه و زیانی ماددی بە باڵهخانهكه گەیشتووە.
شەوی رابردوو لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هێرشکرایە سەر هەریەک لە ئۆفیسەکانی کەناڵی ئەلعەرەبیە کە ناوەندەکەی لە سعوودیەیە، کەناڵی دیجلە ناوەندەکەی لە عێراقە، کەناڵی ئەهواز و زیقاری-ش کرابوونە ئامانجی هێرشەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.