Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 21:25

رێوڕەسمی کۆتایی خولی راهێنانی کارمەندانی پزیشکی سەر بە نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەڕێوەچوو

لە فێرگەی مەشقی زێڕەڤانی بنەسڵاوە
کوردستان TV
100%


لە فێرگەی مەشقی زێڕەڤانی بنەسڵاوە، رێوڕەسمی كۆتایی خولی راهێنانی كارمەندانی پزیشكی سەر بەنەخۆشخانەی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، دواتر بە شێوەی كرداری چۆنیەتی فریاكەوتنی بریندارەكان لە كاتی جەنگ و رووبوڕووبونەوەكان نمایشكرا.


لەو بارەیەوە، د. دانا ئەحمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە سنوری پارێزگای هەولێر، بە سەنتەری میدیای راگەیاند: خولەكە بە بەشداری 107 كارمەندی پزیشكی لە 2/10/2019 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پزیشكی وەزارەتی پێشمەرگە و بە هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان كرابووه‌و ماوەی چوار رۆژی خایاند، كە تایبەت بوو بە چۆنیەتی پێشكەشكردنی فریاكەوتنی خێرا و بوارەكانی پزیشكی سەربازی بە شێوەیەكی گشتی. وتیشی: زۆر پێویستە خولی لەو جۆرە بۆ كارمەندانی نەخۆشخانی پێشمەرگە بكرێتەوە، بە تایبەتی بۆ ئەو كارمەندانەی تازە لە نەخۆشخانەكە دەست بەكاربوون. 

راشیگەیاند: لەماوەی بەڕێوەچوونی ئەو خولە چەندین وانەی تایبەت بە فریاكەوتنی خێرا و زانستەكانی بواری پزیشكی سەربازیی بەگشتی پێشكەشكران، بڕیاریشە لەلایەن هاوپەیماننەوە خولی لەو جۆرە بەشێوەییكی بەردەوام بكرێتەوە.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.