له‌راگه‌یاندراوێكدا راگرایه‌تى راگرایه‌تی په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان بڵاوی كرده‌وه كه بەهۆی ئەوکارەساتە نەخوازراوەی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ، کەپاسێکی قوتابیانمان لە کاتی گەڕانەوایان بۆ ماڵەوە توشی ڕوداوی هاتوچۆبوون و وەرگڕا،بەشێوەیەک زۆربەی قوتابیان بریندابوون و یەکێک لە قوتابیانمان به‌ناوی چاوان به‌هائه‌دین حه‌مه سور سه‌عید گیانى له‌ده‌ستدا په‌یمانگا ماتەمینی ڕادەگەیەنێت ئه‌مرۆ و سبه‌ى سێشه‌ممه پشووی فه‌رمی ده‌بێت
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 7 ى 10 ى 2019 ، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی قوتابیان له رێگه‌ی نێوان شارۆچكه‌ی دووكان و پیره‌مه‌گرون، قوتابییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و 18ی دیكه‌ش برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، دوانیوه‌ڕۆی رۆژى یه‌كشه‌ممه پاسێكی قوتابیان له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان شارۆچكه‌ی دووكان و پیره‌مه‌گرون له نزیك گوندی كۆته‌ڵ وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه كچه قوتابییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و 18 قوتابی دیكه‌ش برینداربوون.
گوتیشی، پاسه‌كه رۆژانه قوتابیانی پەیمانگای تەكنیكی پیرەمەگروون دەگوازێتەوە و له رێگا تووشی رووداوی هاتوچۆ بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.