ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی عێراق بۆ 104 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
سه‌عد مه‌عن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند تا رۆژی یه‌كشه‌ممه رێككه‌وتی 6ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، ژماره‌ی كوژراوانی خۆپيشانده‌ر كه به فه‌رمی پشتڕاست كراونه‌ته‌وه بریتییه له 104 كوژراو كه 8 له‌و كوژراوانه له هێزه ئه‌منییه‌كانن.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه خۆپێشاندانه‌كان 6107 برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه له‌و ژماره‌یه، 1200 برینداریان له هێزه ئه‌منیه‌كانن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هه‌روه‌ها ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی به رووی خۆپيشانده‌ران، به رووداوێكی گوماناوی ناوبرد و رایگه‌یاند كه ئه‌و ڕووداوه ده‌ستێكی ره‌شی له پشته‌وه‌یه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.