به‌پێى زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 7 ى 10 ى 2019 ، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى رووسیا سه‌ردانى به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له‌سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى رووسیا بۆ به‌غدا و هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
پێشتر ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاندبوو، وەزیری دەرەوەی رووسیا رۆژانی 7 و 8ـی ئەم مانگە سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بەغدا کۆدەبێتەوەو دواتریش سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
میخایل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیاش لەبارەی سەردانەکە و کۆبوونەوەکانی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد، لاڤرۆڤ مەبەستییەتی لەسەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
هەرێمی کوردستان و رووسیا پەیوەندییەکی مێژوویان هەیە و مێژووی ئەم پەیوەندییە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکێتی سۆڤییەتی جاران و ئێستاش هەرێمی کوردستان و رووسیا پەیوەندی بازرگانی بەهێز لەنێویاندا هەیە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.