له‌ئاگادارییه‌كدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى سلێمانى ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار ده‌كاته‌وه کە پێشتر مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرتیان کردووە لە بەڕێوەبەرایەتیمان تا رۆژى 30 ى 9 ى 2019 ، پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە بۆ وەرگرتنەوە سەردانمان بکەن، جگە لەو هاووڵاتییانەى مامەڵەى (ونبوون، تێكچوون، یان هەڵەى پاسپۆرت و به‌پێى داواكارى)یان هەبووە، بەپێی ئەو ماوەیەى دیارى کراوە سەردان بکەن.
پاسپۆرتى سلێمانى ده‌شڵێت بەشى پێدانەوەى پاسپۆرت ئێستا تا کاتژمێر 6ى ئێوارە دەوام دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.