بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر دهقی دانپێدانانی تاوانبار فهرهیدون كهریم رهمهزان بڵاودهكاتهوه كه رۆژی 2/10/2019 خێزانێكی 5 كهسی له گوندی پیرڕهشی شاری ههولێر كوشتبوو.
دەقی راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
راگەیێندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر:
لێکۆڵینەوەکان لە تاوانی کوشتنی خێزانێکی پێنج کەسی گەیشتنە ئەنجامی کۆتایی و تاوانبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
وەک لە راگەیێندراوی پێشوودا ئاماژەمان پێدا، تاوانبار (فەرەیدون کەریم رەمەزان) هەستاوە بە کوشتنی تەواوی ئەندامانی خێزانێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان، کە نیشتەجێی گوندی (پیرڕەشی)ـی شاری هەولێر بوون، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیشی، تەرمی قوربانییەکانی بەجێهێشتووە.
بەپێی دانپێدانانەکەی کە لەگەڵ ئەم راگەیێندراوە بڵاوکراوەتەوە، تاوانبار زیاتر لە دوو ساڵە، پەیوەندیی و دراوسێیەتی لەگەڵ (بەسام حوسێن رەسوڵ) ناسراو بە (هەیسەم) هەبووە، نزیکەی مانگێکیشە ساردی کەوتبووە نێوانیان، بەڵام ئێوارەی 2-10-2019 تاوانبار بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی، ئەو خێزانەی بردووەتە پیاسەکردن، پاشان دەمەقاڵێ لەنێوان تاوانبار (فەرەیدون) و (هەیسەم)ـی قوربانی دروستبووە، لە ئەنجامدا تاوانبار بە چەکی کڵاشنکۆف (هەیسەم)ـی کوشتووە، پاشان دەستڕێژی لە هاوسەرکەی هەیسەم بەناوی (سوالین محەممەد نەزیر) کردووە، ئینجا هەرسێ منداڵەکەی (حوسێن 11 ساڵ، روشکا 7 ساڵ و محەممەد 5 ساڵ)ـی کوشتووە.
بەپێی دانپێدانانی تاوانبار، سوالین هێشتا زیندوو بووە، کە تاوانبار خوێن ساردانە بە بەرد کوشتوویەتی.
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە رێککەوتی 3/10/2019 و تەنها یەک رۆژ دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، تەرمی قوربانییەکانی دۆزیوەتەوە، هەمان رۆژیش تاوانبار دەستگیرکراوە و بەپێی رێککارە یاساییەکان لێکۆڵینەوەکان ئەنجامدراون و کەیسی تاوانبار رەوانەی دادگا کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
7-10-2019
دهقی دانپێدانانى بكوژ به ڤیدیۆ:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.