سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق كۆبووهوه.
ئەمڕۆ دووشەممە 2019/10/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە برونۆ ئۆبێر باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا كرا.
هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە گرژبوونی دۆخی ناوچەکە بەتایبەتی لە سوریا لە بەرژەوەندی خەڵکی ناوچەکەدا نییە و دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک و زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی سڤیل کە ئەمەش لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.