Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 19:14

وەزیری دەرەوەی رووسیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر

لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆده‌بێتەوە
کوردستان TV
100%


كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا گه‌یشته‌ هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و له‌ فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وله‌تى هه‌ولێر له‌ لایه‌ن مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى لێكرا. 

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە بەغدا، لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوەو ئێوارەی ئەمڕۆش سەردانی هەرێمی کوردستانى كرد و بریاره‌ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.