دوای كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له دۆخی كورد له سووریا، داوای له به‌ڕێز سێرگێ لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا كرد وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئێستا و داهاتووی سووریادا هاوکاری بکه‌ن بۆ پاراستنی مافه‌کانی کورد له‌و وڵاته، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆك پوتین و ڕووسیای كرد كه له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكاری و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانیان کردووه و سوپاسی سه‌ردانی به‌ڕێز لاڤرۆڤی كرد و سه‌ردانه‌كه‌ی به نیشانه‌ی پشتگیری له هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌ڵه‌م دا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/10/2019 له هه‌ولێر، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز لاڤرۆڤ به‌رده‌وامیی پشتگیریی ڕووسیای بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و خۆشحاڵیی خۆی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دیالۆگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق ده‌ربڕی.
به‌ڕێزیان سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه به كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا ڕووسییه‌كان دراوه تا وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌تایبه‌تیش له كه‌رتی وزه‌دا، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی هاوكاریی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماده‌ی بوون، هه‌ردوولا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ مۆسكۆ، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر له عێراق و ناوچه‌كه، دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یان تاوتوێ كرد.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له به‌غداوه گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرو له لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، لاڤرۆڤ سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی كرد‌و هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه‌و دۆخى ئه‌منى و سیاسى عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد.
دواتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد و هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه و ره‌وشى نهاى سیاسى و ئه‌منى ناوچه‌كه‌یان باسكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.