محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه : به‌داخه‌وه ئێمه پێمان خۆش نییه گرفت بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دروست ببێت، چونكه هه‌م خۆی دۆستی كورده وه هه‌م ڕه‌نگه له‌سه‌ر كورد گرفتی بۆ دروستكرابێت، به‌ڵام ناتوانێت به‌م شێوه‌یه درێژه به‌مانه‌وه‌ی خۆی بدات .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: حكومه‌تی عێراق زۆر كاری ناده‌ستوری له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا كردووه، وه‌ك ده‌زانرێت داوای لێبوردنی له كوه‌یت كرد و ئێستا قه‌ره‌بووی كوه‌یت ده‌كات له‌سه‌ر حسابی كوردیش، به‌ڵام داوای لێبوردنی له كورد نه‌كرد له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه كه هه‌زاران كوردی شه‌هید كرد وه قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیانیشی نه‌كردووه، له‌لایه‌كی تر ڕاسته ئه‌م حكومه‌ته نه‌بوو، به‌ڵكو حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بوو ،به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی به‌ده‌بابه‌ی ئه‌مریكی و سه‌ربازی خۆی هات له كه‌ركوك و شه‌نگال و مه‌خمور و هه‌موو شوێنه‌كانی تر له كوردی دا، ئه‌مانه هه‌مووی ناده‌ستوری و نایاسایی بووه به‌ڵام كورد هیچ كات به‌دوای تۆله‌دا نه‌گه‌ڕاوه تا تۆڵه بكاته‌وه.
له‌باره‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا كورد ده‌توانێت ڕیفراندۆمێكی تر بكات و كار به ئه‌نجامه‌كانی بكات له‌حاڵه‌تی تێكچونی دۆخی عێراق؟.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت: كورد جارێكی تر پێویستی به ڕیفراندۆم نه‌ماوه، كورد ڕیفراندۆمی كرد و كۆتایی هاتووه، هه‌تا هه‌تایه زیندووه و ده‌مێنێته‌وه وه‌ك باسم كردووه له‌باخه‌ڵی هه‌موو كوردێكدایه و تاپۆیه‌كی ڕه‌شه، ڕیفراندۆم جارێكی تر له‌مێژووی كورددا پێویست نییه، به‌ڵام ده‌توانرێت خاڵه‌كانی ڕیفراندۆم جێ به‌جێ بكرێت.
له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامهنوسهكهی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خاڵه‌كانی ڕیفراندۆم چییه كه‌جێ به‌جێ بكرێت؟.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت: خۆی ئێمه له‌كاتی خۆشی‌دا كه ڕیفراندۆممان كرد بۆ ئه‌وه‌نه‌بوو كه بڕیاری یه‌كسه‌ر بده‌ین بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی ئێمه مافی چاره‌ی خۆ نوسینمان هه‌یه، قۆناغه‌كانی فیدراڵی و كۆنفیدراڵییه، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای عێراق, كه عێراق ببێته سێ به‌شه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه كه كۆنفیدراڵی بێت، بۆ كۆنفیدراڵیش باشترین فرسه‌ته ئێستا حه‌قه دنیای ده‌ره‌وه و وڵاتان و ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت عێراق خۆشی بگاته ئه‌و بڕوایه‌ی كه عێراق به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا ناتوانێت بژی ده‌بێت ببێته سێ ده‌وڵه‌ت به كۆنفیدراڵی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.