به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌گوندێكی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سیته‌ك له‌باخی هاووڵاتیه‌كدا گۆڕێك دۆزرایه‌وه، كه ڕووفاتی ۳ كه‌سی تێدابووه .
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵده‌رێك سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی سیته‌ك ده‌كات كه له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێكدا له‌باخه‌كه‌یدا ئێسك و پروسكی مرۆڤی به‌دی كردووه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیس شارباژێڕ‌و ئاسایشی سنوره‌كه‌و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان ده‌گه‌نه شوێنی مه‌به‌ست و دوای هه‌ڵكه‌ندنی ته‌واوی گۆڕه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و گۆڕه ڕوفاتی سێ كه‌سی تێدابووه كه جلی كوردی و پانتۆڵیان له‌به‌ردا بووه.
هه‌روه‌ها له‌ناو گۆڕه‌كه‌شدا سێ پارچه دراوی 50 فلسی و ناسنامه‌یه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا ڕوفاته‌كان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكردووه



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.