له كاتێكدا ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له ئارادایه، ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌داری ئیسرائیل پشتیوانی خۆیان كوردانی سوریا ده‌ربڕی.
له‌مباره‌یه‌وه نافتالی بێننێت ، وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده و په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی یامینا (راستڕه‌و)، له تویتێكدا نووسیوویه‌تی: له‌ئێستادا وه‌ك گه‌لی ئیسرائیل نزا بۆ گه‌لی كورد ده‌كه‌ین كه له‌ژێر هێرشی توركیادایه. ئه‌و په‌نده‌ی له‌وه‌وه وه‌ری ده‌گرین زۆر ساده‌یه و ده‌بێت ئیسرائیل هه‌میشه خۆی خۆی بپارێزێت. هه‌رگیز نابێت چاره‌نووسی ده‌وڵه‌تی جووله‌كه بده‌ین به ده‌ست دۆستی مه‌زنمان ئه‌مریكا و لایه‌نی دیكه.
هه‌روه‌ها یایر لاپید-یش كه دووه‌م كه‌سی هاوپه‌یمانی شین-سپی-یه كه له هه‌ڵبژارنی پێشوه‌ختی ١٧ی ئهیلوول یه‌كه‌م بوو، تویتی سیناتۆری پارتی كۆماری، لیندسی گراهام-ی شێر كرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی "سزا سه‌پاندن"ی به‌سه‌ر توركیادا كردبوو و نووسیوویه‌تی : هاوڕام له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم لیندسی گراهام و كریس ڤان هۆڵێن كه داوایان كردبوو له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكدا بۆسه‌ر كورد له باكووری سووریا سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێندرێت و ئه‌ندامێتی توركیا له ناتۆ هه‌ڵپه‌سێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.