بڕیاره ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی له عێراق، سەردانی بەغدا بکات .
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو وه‌زیری ناوخۆی عێراق و به یاوه‌ری شاندێكی دەستەی گشتی ئامار و وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق سه‌باره‌ت به میكانیزمی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ئامار و سه‌رژمێریی سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم و ده‌سته‌ی ئامار و وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردسستان كۆبوونه‌وه، دواجار چه‌ند لێژنه‌یه‌ك پێكهات و ده‌ستیان به كار كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیاره ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی ھەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی عێراق، سەردانی بەغدا بکات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، شانده‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان و بەرپرسانی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێكدێت و له به‌غدا له‌گه‌ڵ وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق و دەستەی گشتی ئاماری عێراق، کۆده‌بنه‌وه.
تا ئێستا هه‌رێم و به‌غدا سێ دانیشتنی دیكه‌یان سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری ئه‌نجام داوه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته چواره‌م دانیشتن كه له به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا تاوتوێی لایه‌نه ته‌كنیكیه‌كان و بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری ده‌كرێت.
دیاره تا ئێستا ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئاسایی نه‌كراونه‌ته‌وه و به‌پرسانی حكومه‌تی هه‌رێم به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و بابه‌ته.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.