سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له پۆلیسی شاره‌دێی له‌یلان به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فه‌وجی 2 له لیوای 18ی سر به فرقه‌ی 5ی پۆلیسی فیدڕاڵ له شاره‌دێی له‌یلان كشایه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاشیگه‌یاند:له دوای پاشه‌كشێ كردنی هێزه‌كه‌ی پۆلیسی فیدڕاڵ، پۆلیسی خۆجێیی شاره‌دێی له‌یلان و فه‌وجێكی لیوای 61 ی سه‌ر به سه‌رۆك وه‌زیران له شوێنی ئه‌وان جێگیر كراون؟
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد وا بڕیاره له ماوه‌ی داهاتوو فرقه‌ی 11ی سوپای عێراق بێته ناوچه‌كه و ببێته جێگره‌وه‌ی پۆلیسی فیدڕاڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.