ئاژانسی هه‌واڵیی عێراقییه له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا بڵاویكرده‌وه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوای سه‌ركه‌وتنی دانوستانه‌كانی نێوان نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی و خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها ده‌ستكردن به جێبه‌جێكردنی داواكارییه راوه‌كانی خۆپیشانده‌ران، دووباره ناوچه‌ی سه‌وز به رووی هاتووچۆدا كراویه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌یشكراوه كه سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌وڵه‌كانیان زیاتر چڕكردووه‌ته‌وه به ئامانجی هێوركردنه‌وه و سه‌قامگیری ره‌وشه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی خۆپیشاندانه‌كان تا ئه‌و كاته‌ی رێوڕه‌سمی چله‌ی ئیمام حوسێن كۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.