وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه به پاڵپشتی و هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، خۆرێكخستنه‌وه‌ی لیواكانی پیاده‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ستپێكردووه، یه‌كه‌م قۆناغی رێكخستنهوهكه له لیوای 4ی پیاده چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
راشیدهگهیهنن ، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چۆنێتی پرۆسه‌ی رێكخستنهوهكه، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و ژماره‌یه‌ك له راوێژكار‌و ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت، سه‌ردانی لیوای 4ی پیاده‌یان له (بامه‌ڕنێ)ی سنووری پارێزگای دهۆك كرد به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له هه‌نگاوه‌كانی رێكخستنهوهكه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.