بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی مەدەنیو شۆفێرانی فەرمانگە حكومییەكانو فەرمانبەران كە لە هەر پلەو پایەیەكدا بن دەكاتەوە، كە نابێت بەهیچ شێوەیەك تابلۆی فەرمی ئۆتۆمبێلەكانیان كە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیەوە پێیاندراوە لێبكەنەوەو بیگۆڕن بە تابلۆی كاتی, یاخود تابلۆی ساختە بەكار بهێنن بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان
راشیدهگهیهنن ، بەپێچەوانەوە لەلایەن بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیەوە دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوەو ڕەوانەی دادگا دەكرێن.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.