له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 8 ى 10 ى 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه ، لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، بەسەرپەرشتیی رێڤنگ هروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی شاخەوان رەئوف مستەفا بڕیاردەری لیژنەو سەروان هەرکی ئەندامی لیژنەكه پێشوازیی کرا له چەند رێکخراوێکی خۆبەخشی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و له‌كۆبووه‌نه‌وه‌یه‌كدا گەنگەشەیەکی تەواو کرا بۆ هەوڵدان لەسەر بەدواداچوونی کێشەو گرفت و داواکارییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە وەک هاوتاكردنی مووچەكانیان و خەرجکردنی دەرماڵەکان و پلەبەرزکردنەوەو چەندین کێشەی تر.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، هه‌ر هه‌مان رۆژ لیژنه‌كه لەگەڵ کۆمەلێک پێشمەرگەی خۆبەخش کە بەشدارییان لە شەڕی کۆبانێ كردبوو كۆبووه‌وه‌و داواکارییەکانیان گفتوگۆی لەسەر کراو بڕیاردرا كه هەوڵ بدرێت هەر هیچ نەبێت میدالیایەکی رێزلێنانیان پێببەخشرێت.
لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویشى كردووه‌ته‌وه كه هه‌مان رۆژ لیژنه‌كه لەگەڵ کۆمەڵێک کارمەندی هێزی جێبەجێکارى سەر بەچاکسازییەکان کۆبووەوە کە داوایاندەکرد وەک هێزەکانی ناوخۆ مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، چونکە ئه‌وانیش وەک ئەوان چەک هەڵدەگرن و ئەرک دەبینن، دوای تاووتوێكردنی داواكارییه‌كه‌یان لیژنه بڕیاریدرا کە به‌دواداچوون بۆ داواکارییەكه‌یان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.