لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر پێشنیارەكانی لیژینەی تایبەت بە داواكاری خۆپیشاندەران و سڕکردنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەتی سەبارەت بە داواکاری خۆپیشاندەران ئەنجامدا، کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و بە ئامادەبونی 212 ئەندام بهرێوهچوو.
لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتووە، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر پێشنیاری هەژمارکردنی کوژراونی خۆپیشاندانەکان بە شەهید و پێدانی هاوکاری بەو کەسانەی بێکارن و کەسانی بێ دەرامەت، ههروهها كردنەوەی دەرگای دامەزراندن و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبون بۆ هەژاران پەسەندکرا.
سڕکردنی کارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بەڵام ئەوە هەنگاو بە هەنگاو دەکرێت و پێویستی هەموارکردن و دەرکردنی یاسا هەیە.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ درا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو کەسانەی کە لەسەر میلاکی وەزارەتی ناخۆ و بەرگری بوون و بەهۆی کۆتایهاتنی ماوەی گرێبەستەکەیان لە کار دورخرابوونەوە.
لەسەرەتای ئەم مانگەوە، خۆپیشاندان بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك لەپارێزكاكانی تری عیراقی گرتەوە كە تیایدا خۆپیشاندەران داوای دابینكردنی خزمەتگوزاری و شوێنی نیشتەجێبوون و دابینكردنی هەلی كاریان دەكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.