ئاگاداریەک لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو خوێندنیان تەواو کردووە.
له راگهیهندراوێكی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه، بە مەبەستی رایکردنی کاروباری ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە وڵاتانی یەکێتی دەوڵەتە سەربەخۆکان (هەر 15 کۆماری یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو) خوێندنیان تەواو کردووە، و ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی پەسندکردنی بڕوانامەکانیانن، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بۆ جاری دووەم، بۆ ئاسانکاری و پەسندکردنی بڕوانامەکانیان، لە رۆژانی 9 و 10 ی ئەم مانگە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت هەرێمی کوردستان دادەنیشن، و کاروبارەکانی تایبەت بە پەسندکردنی بڕوانامەکان جێبەجێ دەکەن.
پێویستە بڕوانامەکان مۆری وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتانەی لەسەر بێت کە خوێندنیان لێ تەواو کردووە، چونکە نوێنەرایەتی تەنیا مۆری دروستی وەزارەتی دەرەوەی ئەم دەوڵەتانە پەسند دەکات.
هیوادارین ئەوانەی دەخوازن بڕوانامەکانیان پەسند بکرێت لەماوەی دیاریکراو سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.