ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 7/10/2019 له هه‌ولێر، سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆبووه‌وه له دیداره‌كه‌دا لاڤرۆڤ به نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاندووه: هەڵبژاردنتان به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەوە ده‌سه‌لمێنێت ئێوه ده‌سه‌ڵات و ناوبانگتان هەیە و به باشترین شێوه خزمەتی گه‌له‌كه‌تان ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئەو گفتوگۆیەی ئه‌مڕۆ لێره هەمانبووە، دەرخەری ئەوه‌یه کە ئاسۆى زۆر فراوان و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش لە نێوانماندا هەیە.
ده‌قی وته‌كه‌ی سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى
جه‌نابى سەرۆک،
بڕوام وایە، هەڵبژاردنتان به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەوە ده‌سه‌لمێنێت ئێوه ده‌سه‌ڵات و ناوبانگتان هەیە و به باشترین شێوه خزمەتی گه‌له‌كه‌تان و باشتربوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كه‌ن كه ئه‌م دواییانه به‌ره‌وپێشه‌وه چوون.
ئێمە پێشوازی لە دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و کوردستان دەکەین له نێویاندا ئه‌و بایه‌خه‌ى به پەیوەندیى دۆستانه‌ى نێوانمان دەدەین. ئەو گفتوگۆیەی ئه‌مڕۆ لێره هەمانبووە، دەرخەری ئەوه‌یه کە ئاسۆى زۆر فراوان و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش لە نێوانماندا هەیە.
ئێوه چەند جارێک سه‌ردانى ڕووسیاتان كردوو، هاتوونه‌ته سان پیترسبۆرگ و مۆسکۆ، هەروەها لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین کۆبوونه‌ته‌وه. ئەو داوای لە من کرد پێتان ڕابگەیهنم کە یاده‌وه‌ریى باشی لەگەڵ ئەو کۆبوونەوەیەدا هەیە و هیوای بەختێکی باشتان بۆ دەخوازێت لە کار و چالاكییه‌كانى ئێستاتاندا.
سوپاس بۆ ئه‌و بایەخه تایبەتهى داوتانه به بەرژەوەندیی کۆمپانیا ڕووسییەکان و كاره‌كانیان کاتێک سەرۆکوەزیران بوون. پێموایە زۆر جێی بایەخە کە لێرە لەگەڵ هاوبەشە لۆکاڵییەکانیاندا کار دەکەن. بەدڵنیاییەوە، ئێوه زەلیمخان موستۆیۆڤ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانیی ڕووسى ـ کوردى دەناسن. بڕوامان وایه ئەمە بوارێكى زۆر گرنگى هاریكاریى نێوانمانه، هاوشان له‌گه‌ڵ كارى مێژوونووسان، کەسایەتییه دیاره‌كان و په‌رله‌مانتاران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.