ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی ته‌ڤده‌م له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر دۆخی رۆئاوای كوردستان به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا راگه‌یاند: بێگومان ئه‌و ھه‌ڵوێسته به‌شتێكی باش ئه‌زانین جێی سوپاسه پێویسته له‌سه‌ر ھه‌ر كوردێك كه‌به‌و شێوه‌یه بێت ئومێدی ئێمه له‌سه‌ر "كاك مه‌سعود" زیاتره له‌وه‌ی كه ده‌توانێت دیالۆگ و یه‌كێتی كوردان دروستبكات ده‌توانێت په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ھهمولایهنهكان باش بكات و له‌گه‌ڵ ئێمه-شدا په‌یوه‌ندی باشی ھه‌بێت، به‌بڕوای ئێمه یه‌كێتی كوردان له ئێستادا لهھهركاتێكی تر زیاتر پێویسته نه‌ك ته‌نها بۆ "ڕۆژئاوا" به‌ته‌نھا بۆ ته‌واوی كوردستان به گشتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیه‌ی كهھهیه بۆ ته‌واوی كوردانه.
هه‌روه‌ها گوتی: كورد ڕاناكات و له‌وڵاتی خۆی ده‌رناچێت و له به‌رخۆدانی خۆی به‌رده‌وامه هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی دوژمن بشكێنن، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كوردێك كه یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن دیاره من به‌وانه ناڵێم له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌ماهه‌نگ و هاوسۆزن.
گوتیشی: هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌نها له خاڵه سنورییه‌كان كشاونه‌ته‌وه و له‌شوێنه‌كانی تر له‌شوێنی خۆیانن.
شایانی باسه سه‌رۆك بارزانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ـی١٠ـی٢٠١٩، له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، نیگه‌رانیی خۆی له دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختی كردۆته‌وه كه له‌هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی خوشك و براكانمان له ڕۆژئاوا تووشی كاره‌ساتی تر نه‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.