پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ گفتوگۆ ده‌كرێن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه بریتین له گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و سووریا و پێشهاته‌كان و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهاتێك له ده‌رئه‌نجامی گۆڕانكاریی ناوچه‌كه رووبدات به‌تایبه‌تی هاتنی ئاواره‌كان.
هه‌روه‌ها چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك دانانی میكانیزمی پێویست بۆ زامنكردنی ده‌سته‌به‌ری كرێكاران و پێدانی پاره‌ی به‌شدارییه‌كانی كرێكاران، گفتوگۆ ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.