Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 15:21

پیاوێک قژی هاوسه‌ره‌که‌ی به‌ته‌واوه‌تی تاشی

پۆلیس پیاوه‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه‌
کوردستان TV
100%

پۆلیس ئه‌و پیاوه‌ی ده‌ستگیركرد كه‌ هه‌ڵسابوو به‌ تاشینی قژی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی.

كه‌ناڵی تشایل نیوز ئاسیا راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی رووداوێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ به‌نگلادیش بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ پیاوێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاڵه‌ قژێكی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌نێو ژه‌مێكی نانخواردندا دۆزیوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ تاشینی قژی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی.

دوای رووداوه‌كه‌ش پۆلیس پیاوه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌، پیاوه‌كه‌ش به‌ پۆلیسی راگه‌یاندووه‌: كاتێك تاڵه‌قژێكی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌نێو ژه‌می خواردنه‌كه‌یدا دۆزیوه‌ته‌وه‌، هه‌ستی به‌ تووڕه‌بوونێكی زۆر كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.