وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ئەمڕۆ 9/10/2019 لە فێرگەی مەشقی زێڕەڤانی لە بنەسڵاوە، بە ئامادەبوونی فەریق جەمال محمەد سەرۆکی هەیئەی ئەرکان و كۆڵۆنێڵ د.فێڵ برینک بەرپرسی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و کوردستان لەگەڵ نوێنەری هێزەکانی هاوپەیمانان، کۆتایی بە راهێنانێکی تایبەت بە گازە زیانبەخشەکان لە کاتی جەنگدا هات.
راشیدهگهیهنن ، له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی راهێنانه‌كه‌دا، كه جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ عەمەلیات و ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، فەریق جەمال محەمەد سەرۆکی هەیئەی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە له وته‌یه‌كدا رایگەیاند: راهێنان و مەشقی لەو جۆرە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە گرنگ و پێویست دەزانین و لە بەرنامەو کاری وەزارەتدایە بۆ لەمەودوا زیاتر ئەو جۆرە راهێنان و خولانە بەشێوەیەکی کرداری و مەیدانی گرنگی پێبدرێت. دواتر سوپاسی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد لە هاوکاری و پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، هیوای خواست لە ئایندەشدا بەردەوامبن لە مەشق و راهێنان و دابین کردنی پێداویستیە سەربازیەکان بۆ پێشمەرگەی کوردستان


دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.