دوێنێ عادل عه‌بدولمه‌ھدی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ، رایگه‌یاند كه رۆژی پێنجشه‌ممه داوا له په‌رله‌مان ده‌كات ده‌نگ له‌سه‌ر گۆڕانكاری وه‌زاری بدات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و گۆڕانكارییه ئاشكرا بكات.
ھه‌روه‌ھا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و لێكۆڵینه‌وه له‌و كرده‌وه توندوتیژییانه‌ی له میانی خۆپیشاندانه‌كان روویاندابوو.
عادل عه‌بدولمه‌ھدی له گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا كه ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی عێراق بڵاوی كرده‌وه، رایگه‌یاند كه داوا له په‌رله‌مان ده‌كات له میانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌یدا، ده‌نگ له‌سه‌ر گۆڕانكاری وه‌زاری له كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی بدات.
به‌ڵام ھیچ ئاماژه‌یه‌كی به ئاستی ئه‌و گۆڕانكارییه نه‌كرد كه له كابینه‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات و یه‌كێكه له داواكاری خۆپیشانده‌رانی عێراقی.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جارێكی تر به نیگه‌رانییه‌وه باسی له كه‌وتنه‌وه‌ی ده‌یان قوربانی له‌نێو خۆپیشانده‌ران و ھێزه ئه‌منییه‌كان كرد له خۆپیشاندانه‌كاندا.
ئه‌و گوتی: حكوومه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و ئاشكرا ده‌كات له‌و كرده‌وه توندوتیژییانه‌ی روویاندا، بۆ لێپرسینه‌وه و سزادانی ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بوون و پابه‌ند نه‌بوون بهبڕیارهكانهوه . ھه‌روه‌ھا حكوومه‌ت ده‌ستی كردووه به رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی برینداره‌كان و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان له رووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه حكوومه‌ته‌كه‌ی بڕیاری ئازادكردنی ھه‌موو ده‌ستگیركراوه‌كانی داوه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ھیچ تۆمه‌تێكی ئه‌نجامدانی تاوانیان له كوشتن و تێكدان نهخرابێتهپاڵ.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له گوتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ش كرد، كه ده‌ستیان به پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیر كردووه به دۆخی وڵاته‌كه له‌پێناو به‌دیھاتنی چاكسازی كه یه‌كێكه له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆپیشانده‌ران ، حكوومه‌تیش له‌م ھه‌فته‌یه‌دا دوو كۆمه‌ڵه بڕیاری له‌و باره‌یه‌وه ده‌ركرد.
عه‌بدولمه‌ھدی ئه‌وه‌شی گوت، كه حكوومه‌ت له‌سه‌روبه‌ندی ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێیه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له وڵاته‌كه‌دا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له ھه‌مووان كرد ھاوكاری حكوومه‌ت بكه‌ن له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ھه‌نگاوه‌كانی چاكسازیدا.
ھه‌روه‌ھا باسی له‌وه كرد ، حكوومه‌ت له ماوه‌ی ھه‌فته‌یه‌كدا ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پسپۆڕان ئاشكرا ده‌كات، ئه‌و لیژنه‌یه ھه‌ڵده‌ستن به كۆبوونه‌وه و دیداری ھه‌موو چین و توێژه‌كان له‌نێویان خۆپیشانده‌ران بۆ پێشكه‌شكردنی راسپارده‌كان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و پێشكه‌ش كردنی به حكوومه‌ت.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا ده‌ستیان پێكرد و ماوه‌ی ھهفتهیهكیان خایاند، دواتر چه‌ند شارێكی تری وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه، داواكاری سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌ران باشكردنی دۆخی ژیان و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و دابینكردنی ھه‌لی كار و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بوو.
دواتر خۆپیشانده‌ران ئاستی داواكارییه‌كانیان بۆ داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌ھدی به‌رز كرده‌وه ، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ھێزه ئه‌منییه‌كان په‌نایان بۆ به‌كارھێنانی ھێز برد بۆ بڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌ران.
خۆپیشاندانه‌كان كه ماوه‌ی ھه‌فته‌یه‌كی خایاند، گرژی و ئاڵۆزی زۆری به‌دوای خۆیدا ھێنا و نزیكه‌ی ١٢٠ كوژراو و زیاتر له شه‌ش ھه‌زار برینداری لێكهوتهوه.
حكوومه‌تی عێراقی له‌ماوه‌ی ئه‌م ھه‌فته‌یه‌دا بۆ دووه‌مجار كۆمه‌ڵێك بڕیاری بۆ رازیكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ركرد كه خۆیان له باشكردنی دۆخی ژیانی ھاووڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و دابینكردنی ھه‌لی كار ده‌بینییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.