له سووریا، ئه‌مریكا دوو چه‌كداری به‌ریتانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كه له كه‌مپی هۆل له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی شه‌ڕڤانان راگیرابوون له گرتووخانه‌كه هێنایه ده‌ره‌وه و خسته ژێر چاودێریی خۆیه‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیای به‌ریتانیادا بڵاوكراونه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له ئه‌لشافی شێخ كه باوه‌ڕ وایه رۆژنامه‌وانی ئه‌مریكی، جه‌یمس فوڵی له ساڵی ٢٠١٤دا سه‌ربڕی و دیله ئه‌مریكییه‌كانی دیكه‌ی كوشتووه و ئه‌لێكساندا كۆتی كه چه‌كداری به‌ریتانیی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بوون له كه‌مپی هۆل هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گواستراونه‌ته‌وه.
ئه‌مریكا زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی چه‌كداره‌كانی داعشی بۆ گواستووه‌ته‌وه، بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و لای خۆشییه‌وه رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، دوو تیرۆریسته‌كه بۆ بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكا له عێراق گواستراونه‌ته‌وه.
له هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌دا باس له‌وه‌یشكراوه، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت دوو تیرۆریسته‌كه له وڵاته‌كه‌ی خۆی دادگایی بكات، به‌ڵام به هۆی ئه‌و سكاڵایه‌ی خێزانی یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان تۆماریكردووه و تیایدا داوایكردووه كوڕه‌كه‌یان به‌ر له گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریكا له به‌ریتانیا دادگایی بكرێت، نه‌توانراوه تیرۆریسته‌كان بگواسترێنه‌وه بۆ ئه‌مریكا.
هه‌ر له‌هه‌واڵه‌كه ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكا 40 ده‌ستگیركراویان وه‌رگرتۆته‌وه كه پێشبینی ده‌كرێت سه‌ركرده‌ی دیاری داعش بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.