له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان به‌ناوی كانی ئاشتی، پێگه‌یه‌كی هه‌واڵی توركیا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كۆمه‌ڵه سه‌ربازێكی له‌نێو پاسێك بڵاوكردۆته‌وه كه گوێ له ئایه‌تێكی قورئانی له سوره‌تی فه‌تح ده‌گرن.
شایانی باسه ئێواره‌ی دوێنێ سوپای توركیا هێرشی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردو بۆردومانی شاره كوردییه‌كانی رۆژئاوای كرد و له‌ئاكامیشدا چه‌ندین كه‌سیش بوونه قوربانی .
ئه‌مڕۆش بۆردومانه‌كان بۆ سه‌ر شاره كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان درێژه‌ی هه‌یه سوپای توركیا ئاماده‌كاری بۆ هێرشی زه‌مینی ده‌كات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / رووسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.