له یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینی كرد‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پارك له دۆرتمۆند به‌ڕێوه‌چوو، له ئه‌نجامدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به دوو گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون
له خوله‌كی پازده‌دا، سێرجی نابری ئه‌ستێره‌ی بایرن میونشن گۆڵێكی بۆ ئه‌ڵمانیا تۆماركرد، پاشان یاریزان كای هاڤێرتز گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی بیست‌ودوو به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به پێشكه‌وتنی مانشافت به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌میشدا، یاریزانانی ئه‌رژه‌نتین هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو دوای چه‌ند هێرشێكی یاریزانانی تانگۆ و له خوله‌كی شهستوشهشدا، یاریزان لوكاس نیكۆلاس ئهلاریۆ گۆڵی یه‌كه‌می تیپی میوانی به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، دواتر یاریزان لوكاس ئۆكامپۆس گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری ئه‌رژه‌نتینی له خوله‌كی هه‌شتاوپێنج تۆماركرد‌و ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، ئه‌م یاریه وه‌ك ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بوو بۆ پاڵاوتنه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست كه یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیستۆنیا، ئه‌رژه‌نتینیش هه‌مان ڕۆژ یاریه‌كی دۆستانه‌ی دیكه له‌به‌رامبه‌ر ئیكوادۆر ئه‌نجامده‌دات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.