ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه تۆماس مۆله‌ر یاریزانی هه‌لبژارده‌ی ئه‌لمانیا و یانه‌ی بایره‌ن میونشن بیر لهجوێهێشتنی یانه‌كه ده‌كاته‌وه
له‌مباریه‌وه ڕۆژنامه‌ی بیلدی ئه‌ڵمانی ئاماژه‌ی بۆكردوه مۆله‌ری ته‌مه‌ن سیی ساڵ له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ نه‌بۆته جێی متمانه‌ی نیكۆ كۆڤاچی راهێنه‌ر، بۆیه ئێستا ئه‌و یاریزانه بیری لای میركاتۆی زستانه‌یه تا ریزی یانه باڤاریه‌كه جێبێلێت
مۆله‌ر له سالی دووهه‌زاره‌وه یاری بۆ یانه‌ی بایره‌ن میونشن ده‌كات هه‌روه‌ها له‌نێوان سالانی دووهه‌زاروده بۆ دووهه‌زاروهه‌ژده له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا یاری ده‌كرد، له‌دوایین یاری بۆندسلیگا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی هۆفنهایم به‌شداری پێ نه‌كراوه له‌گه‌ڵ چوار یاری فه‌رمی دیكه‌ی یانه‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.