Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 16:55

کۆسۆڤۆ رێگه‌ى نه‌دا شاندی یانه‌ی سریڤینا زڤیدای سربی بچوونه‌ ناو کۆسۆڤۆ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یاریه‌کی جامی سربیا

ده‌سه‌لاتدارانی كۆسۆڤۆ ئه‌و یاریه‌ به‌ته‌نگ پێهه‌ڵچنینی سیاسی ناوده‌به‌ن، بۆیه‌ رێگریان كردو یاریه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌درا
کوردستان TV
100%

ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆسۆڤۆ رێگریان كرد له‌شاندی یانه‌ی سریڤینا زڤیدای سربی بۆ چوونه‌ ناو كۆسۆڤۆ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یاریه‌كی جامی سربیا، به‌گه‌یشتنی ئۆتۆمۆبیلی شاندی یاریزانان و چه‌ند به‌رپرسێكی سیاسی سربی بۆ سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات پۆلیسی خالی سنوری رێگریان كردو نه‌یانهێشت یانه‌ی سریڤینا زڤیدا بچێته‌ ناو وڵاته‌كه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و یاریه‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی تریبكا له‌جامی سربیا

  جێی ئاماژه‌یه‌ كۆسۆڤۆ زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌لبانین و له‌وه‌ته‌ی سالی دووهه‌زارو هه‌شت سه‌ربه‌خۆی خۆیان له‌سربیا راگه‌یاندوه‌، لای خۆیانه‌وه‌ ده‌سه‌لاتدارانی كۆسۆڤۆ ئه‌و یاریه‌ به‌ته‌نگ پێهه‌ڵچنینی سیاسی ناوده‌به‌ن، بۆیه‌ رێگریان كردو یاریه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌درا.  

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.