مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێوڕه‌سمی ده‌رچووانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له هه‌ولێر پیرۆزبایی له ده‌رچووان كرد و رایگه‌یاند، به به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی ده‌رچووانی 38همین خولی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین خۆشحاڵه، كه تێیدا زیاتر له 5 هه‌زار قوتابی خوێندنی زانكۆیی له 15 كۆلێژی زانكۆكه‌یان ته‌واو كرد و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان به‌ده‌ستهێناوه.
سه رۆكی حكوومه‌ت سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كرد كه رۆڵیان له پێگه‌یاندن ئه‌و قوتابییانه هه‌بووه.
هه‌روه‌ها سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد، كه بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری گیانی خۆیان به‌خت كردووه.
روونیشی كرده‌وه، له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا گرنگی تایبه‌تیان پێدراوه، ئه‌و كه‌رتانه‌ش زامنی ئابوورییه‌كی به‌هێز و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌قامگیره.
مه‌سرور بارزانی دووپاتیشی كرده‌وه، گرنگی زیاتر به توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ده‌ن و پشتیوانی له توێژه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كانی زانكۆ ده‌كه‌ن.
په‌یوه‌ست به په‌ره‌پێدان به‌و كه‌رته رایگه‌یاند، زانكۆكان باشتر ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كانیان ببه‌سترێنه‌وه به چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و په‌ره به پرۆگرامه‌كانی خوێندن بده‌ن و له سیسته‌مه پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان نزیك بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی كارامه‌یی و لێهاتوویی ده‌رچووان ده‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مساڵ توانرا 96% ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگا حكوومییه‌كان وه‌ربگیرێن و كرێی خوێندن به 45% كه‌مبكه‌ینه‌وه له خوێندنی پارالێل.
هاوكات په‌یامێكی ئاراسته‌ی ده‌رچووان كرد و رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی فێربوون لێره‌دا كۆتایی نایه‌ت و ده‌بێت به‌رده‌وام بن له په‌ره‌پێدان تواناكانتان و بڕواشتان به تواناكانتان هه‌بێت.
روونیشیكرده‌وه ئێوه مافی ره‌وای خۆتانه كه خه‌ونی به‌ده‌ستهێنانی هه‌لی كار و ئابوورییه‌كی سهقامگیرتان هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ش له به‌رچاوبگرن، كه حكوومه‌ت ناتوانێت هه‌لی كار بۆ هه‌موو ده‌رچووانی زانكۆ ته‌رخان بكات، به‌ڵكو ده‌بێت كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رته پیشه‌سازییه‌كان به‌شدار و هاوكار بن.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌وڵێكی چڕیانداوه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان و پێشكه‌وتنی زۆر له‌و گفتوگۆیانه‌دا هاتوونه‌ته ده‌ست و چاوه‌ڕێن بگه‌نه ئه‌نجام و رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر گرفته‌كان.
باسی له‌وه‌ش كرد، كه له چه‌ند رۆژی رابردوو، هه‌ندێك نائارامی له عێراق روویدا و گوتی: "ئێمه پشتیوانی له مافه ره‌واكانی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، هاوكات پشتیوانی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ین له دابینكردنی مافی هاووڵاتیان".
مه‌سرور بارزانی، سه‌باره‌ت به دۆخی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، له سووریا رووداوی خێرا رووده‌ده‌ن، له‌و پێشهاتانه‌ی له‌وێ رووده‌ده‌ن نیگه‌رانین و دژی هه‌موو توندوتیژییهكین، پێمانوایه ته‌نیا به گفتوگۆ ئاشتی و سه‌قامگیری دێته‌دی.
روونیشیكرده‌وه، چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و دادپه‌روه‌رانه كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات، تاكه رێگه‌یه بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیری به‌رده‌وام له ناوچه‌كه و هاوخه‌میشی بۆ كه‌سوكاری قوربانییان و هاووڵاتیانی سڤیل ده‌ربڕی و هیوای خوست به زووترین كات ئه‌م شه‌ڕه كۆتایی بێت.
له كۆتایی گوته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستانی كرد و داوای كرد خه‌ڵك و حكوومه‌ت به یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان ببنه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر بارودۆخی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر به‌راورد بكه‌ین، ده‌بینین كه هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی باشتر و ئارامتر و به‌رزرتر دایه، بۆی پێویسته به هه‌مووان بیپارێزێن.
گوتیشی: "ئێمه ئه‌ركی پاراستنی مافه‌كانی ئێوه و خزمه‌تكردنی ئێوه‌مان له‌سه‌ر شانه، با به‌یه‌كه‌وه كوردستانێكی به‌هێز بنیات بنێین".
له كۆتاییشدا گوتی: "پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كه‌م و هیوای دوارۆژێكی گه‌شتان بۆ ده‌خوازم.. هه‌میشه شاد و سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بن.. كوردستانیش هه‌ر ئاوه‌دان و به‌هێزتر بێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.