دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تیمێكی دیپلۆماتكاری بۆ نێوه‌ندگیری و ئاگربه‌ست له نێوان توركیا و كورد له رۆژئاوای كوردستان راسپارد.
ئاژانسی ئه‌لعه‌ره‌بییه له‌سه‌ر زاری به‌پرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند: واشنتۆن سه‌باره‌ت به‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان زۆر نیگه‌رانه و به خراپترین بژارده‌ی به‌رده‌م توركیای ده‌زانێت.
ئاشكراشی كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا تیمێكی دیپلۆماتكاری بۆ نێوه‌ندگیری و ئاگربه‌ست له نێوان توركیا و كورده‌كان راسپاردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه توركیا به ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی له رۆژئاوای كوردستان تووشی گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی خۆی بووه‌ته‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی كورده‌كان، به‌شێكن له هێڵه سووره‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها گوتی: دۆناڵد تره‌مپ ئێمه‌ی راسپاردووه به دۆزینه‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی گه‌یشتن به ئاگربه‌ست، تاوتوێ بكه‌ین.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه گوتیشی، تا ئێستا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كۆنترۆڵی زیندانه‌كانی داعشیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان له سعوودیه سه‌باره‌ت به‌و هێرشه داگیركارییه‌ی توركیا راوێژ ده‌كه‌ن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.