وەزیری پێشمەرگە, جەخت لەسەر باشترکردنی مووچەو گوزەرانی پێشمەرگە دەکاتەوەو راشیدەگەینێت: هەوڵەکان چڕدەکەینەوە لەخۆرێکخستنەوەو نەهێشتنی ئەو جیاوازیە زۆرەی نێوان هێزەکان بەبەراورد بەهێزی پێشمەرگە کە کەمترین مووچەی هەیە.
ئەم وتانەی وەزیری پێشمەرگە, لەمیانی سەردانێکی مەیدانی بوو , به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی لیواكانی پیاده‌ی وەزارەتی پێشمەرگە.
له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌شێكی دیوانی وه‌زاره‌ت، سه‌ردانی له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانی كرد‌و لیوای 3ی پیاده له (قۆره‌توو) و میحوه‌ره‌كانی خانه‌قین و گوڵجۆی به‌سه‌ركرده‌وه، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌و جیگری فه‌رمانده‌ی لیواو ئه‌فسه‌رانی لیواكه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌ی چۆنێتی و هه‌نگاوه‌كانی خۆڕێكخستنه‌وه‌كه كرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، دواتر وه‌زیری پێشمه‌رگه چه‌ند به‌شێكی له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه‌كان له به‌ڕێوه‌چونی كاروباره‌كانی رێكخستنه‌وه‌كه‌ی پرسیه‌وه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن. له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا، له گۆڕه‌پانی مه‌شق، وه‌زیری پێشمه‌رگه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه‌كانی لیوای 3 كرد، له وته‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر گرنگی و ئامانجی خۆڕێكخستنه‌وه‌كه و هه‌روها جه‌ختی كرده‌وه كه، ئه‌رك و رۆڵی پێشمه‌رگه پیرۆز‌و چاره‌نوسسازه‌و مایه‌ی شانازییه هه‌موومان وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خزمه‌تی گه‌ل و خاكی خۆمان بكه‌ین.
وتیشی: ئێوه ماندووده‌بن ئه‌ركێكی زۆرتان له ئه‌ستۆیه، به‌قه‌ده‌ر چركه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌میتان له ئه‌رك و فرمانی خۆتاندا نه‌كردووه. بۆیه ئێمه‌ش له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, به واجبی خۆی ده‌زانێ، هه‌موو ئه‌و كێشه‌و ناڕه‌حەتیانه‌ی كه رووبه‌ڕووتان بۆته‌وه له مووچه‌و هه‌موو پێداویستیه‌كانی ترتان چارەسەر بکات. هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفت و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی به‌رده‌م ئێوه هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو چاره‌سه‌رو جێبه‌جێی بكه‌ین. ئه‌م هه‌نگاوی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه‌ش دوا ده‌رفه‌ته، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رێکخراوبێ کە له شه‌ڕی داعشدا قاره‌مان بوون و له‌هه‌موو شوێنێك تاجی سه‌روه‌ریتان له‌سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان به شانازیه‌وه داناوه، سه‌ری گەلی کوردتتان به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزكردۆته‌وه كه هه‌موو دونیا شانازیتان پێوه بكات.
لە کۆتایی ووتەکەیدا, وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: كار له‌سه‌ر به پیشه بوونی پێشمه‌رگه له فه‌وج و لیوا و سیریه‌و حه‌زیره‌و هه‌موو سنفه‌كانی ترییه‌وه دەکه‌ین. له‌مه‌شدا ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێز هه‌یه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه رێك بخه‌ین.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.