Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 16:55

ئیسپانیا رووبه‌رووی نۆروێژ ده‌بته‌وه‌

له‌ گه‌ری 7 پاڵاوتنه‌كانی جامی یۆرۆی2020 بۆ تۆپی پێ
کوردستان TV
100%

بۆ ئه‌نجامدانی یاری گه‌ڕی حه‌وته‌می پاڵاوتنه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست بۆ تۆپی پێ، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی نۆروێژ، شاندی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا گه‌یشته‌ ئۆسلۆ

، دوای حه‌سانه‌وه‌ی شانده‌كه‌ش له‌ شوێنی مانه‌وه‌ی خۆیان، یاریزانانی ئیسپانیا ده‌ستیان به‌ یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری كرد، یاریه‌كه‌ كاتژمێر نۆ و چلوپێنج خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر له‌ یاریگای ئولێڤال به‌ڕێوه‌ده‌چێت


 ئیسپانیا سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ر شه‌ش یاری خۆی له‌ پاڵاوتنه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ژده‌ خاڵ له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی شه‌شه‌م دایه، له‌ هه‌نگاوێكی له‌ناكاودا، ڕۆبێرتۆ مۆرینۆ ڕاهێنه‌ری ماتادۆر، بانگهێشتی ئانسو فاتی یاریزانی لاوی بارسێلۆنای بۆ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی كرد، ئه‌ویش له‌ شوێنی یاریزان كارلیس پێرێز كه‌ به‌هۆی پێكان له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ دابڕاوه 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.