نێیمار داسیلڤا ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان و هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل خۆشحاڵی خۆی به ئه‌نجامدانی سه‌ده‌مین یاری به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه شانازی ده‌كات و زۆر ئاسووده‌یه به ئه‌نجامدانی سه‌ده‌مین یاری له پێكهاته‌ی سیلیساو
نه‌یمار گوتیشی، خه‌ونی هه‌موو یاریزانێكه بگاته ئه‌م ژماره زۆره‌ی یاری له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی و منیش هه‌ر كاتێك درێسی به‌ڕازیل ده‌پۆشم هه‌ست ده‌كه‌م شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌م پێ دراوه، سه‌باره‌ت به جیاوازی نێوان یاریكردن له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی
نێیمار گوتی، یاریكردن له پێكهاته‌ی به‌ڕازیل هه‌ستێكی ده‌گمه‌نم پێده‌به‌خشێت، به‌تایبه‌تی له پاڵه‌وانێتی گه‌وره‌ی وه‌ك جامی جیهانی و كۆپا ئه‌مه‌ریكاو جامی كیشوه‌ره‌كان، من پێم وایه هه‌ر كاتێك له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل یاری ده‌كه‌م، ئه‌وا نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو منداڵێكی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م كه خه‌ون به‌وه ده‌بینێت ببێته یاریزانی تۆپی پێ
جێگای باسه نێیمار له یاری دۆستانه‌ی نێوان به‌ڕازیل و سه‌نیگال سه‌ده‌مین یاری خۆی به درێسی سه‌ماكارانی سامبا ئه‌نجامداو بووه بچووكترین یاریزانی به‌ڕازیل كه ئه‌م ده‌ستكه‌وته تۆمارده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.