لهراگهیاندراوێكدا مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی كوردستان ده‌رباره‌ى له‌شكر كێشى ناڕه‌واى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ماوه‌یه‌كه سه‌رۆك كۆمارى توركیا خه‌ریكى پیلانداڕشتنه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژئاواى كوردستان داگیر بكات و چه‌ند جارێك له راگه‌یاندنه‌كاندا به ئاشكرا به جیهانى راگه‌یاندووه كه هێرش ده‌كه‌مه سه‌ر ئه‌و وڵاته‌و له ناحه‌زانمان پاكده‌كه‌ینه‌وه، سه‌ر له ئێواره‌ى رۆژى 9ى تشرینى یه‌كه‌مى2019، زه‌نگى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى لێدا ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى له په‌رله‌مانى توركیا وه‌رگرت و به‌ر له‌وه‌ش سه‌رۆك كۆمارى توركیا ئه‌مه‌ریكا، روسیا و چه‌ند وڵاتێكى دیكه‌ى لێ ئاگادار كردبووه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو ئیداره‌ى ده‌وڵه‌تى ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له رۆژئاوا ده‌ركرد له‌و شوێنانه‌ى كه ئه‌ردۆگان نه‌خشه‌ى بۆ داڕشتووه كه داگیرى بكات
راشیدهگهیهنن ، هه‌روه‌ك چۆن پێش چه‌ند ڕۆژێك روسیا هێزه‌كانى له عه‌فرین و ده‌وروبه‌رى كشانده‌وه بۆ كار ئاسانى سوپاى توركیا له كاتى داگیركردنى عه‌فرین، ئێستاش به به‌رچاوى هه‌موو جیهانه‌وه ڕۆژى 10ى تشرینی یه‌كه‌مى 2019 كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامدرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه بێ ئاكام بوو و نه‌توانرا به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكرێت دژ به‌و ئۆپه‌راسیۆنه جگه له پێنج وو‌ڵاتى ئه‌وروپا به‌جیا دژایه‌تى خۆیان به ئاشكرا دژ به‌و له‌شكركێشیه ڕاگه‌یاند
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ى مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان:
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
جه‌ماوه‌رى كوردستان
مرۆڤ دۆستانى جیهان
السلام علیكم
ماوه‌یه‌كه سه‌رۆك كۆمارى توركیا خه‌ریكى پیلانداڕشتنه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژئاواى كوردستان داگیر بكات و چه‌ند جارێك له راگه‌یاندنه‌كاندا به ئاشكرا به جیهانى راگه‌یاندووه كه هێرش ده‌كه‌مه سه‌ر ئه‌و وڵاته‌و له ناحه‌زانمان پاكده‌كه‌ینه‌وه، سه‌ر له ئێواره‌ى رۆژى 9ى تشرینى یه‌كه‌مى2019، زه‌نگى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى لێدا ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى له په‌رله‌مانى توركیا وه‌رگرت و به‌ر له‌وه‌ش سه‌رۆك كۆمارى توركیا ئه‌مه‌ریكا، روسیا و چه‌ند وڵاتێكى دیكه‌ى لێ ئاگادار كردبووه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو ئیداره‌ى ده‌وڵه‌تى ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له رۆژئاوا ده‌ركرد له‌و شوێنانه‌ى كه ئه‌ردۆگان نه‌خشه‌ى بۆ داڕشتووه كه داگیرى بكات، هه‌روه‌ك چۆن پێش چه‌ند ڕۆژێك روسیا هێزه‌كانى له عه‌فرین و ده‌وروبه‌رى كشانده‌وه بۆ كار ئاسانى سوپاى توركیا له كاتى داگیركردنى عه‌فرین، ئێستاش به به‌رچاوى هه‌موو جیهانه‌وه ڕۆژى 10ى تشرینی یه‌كه‌مى 2019 كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامدرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه بێ ئاكام بوو و نه‌توانرا به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكرێت دژ به‌و ئۆپه‌راسیۆنه جگه له پێنج وو‌ڵاتى ئه‌وروپا به‌جیا دژایه‌تى خۆیان به ئاشكرا دژ به‌و له‌شكركێشیه ڕاگه‌یاند، ئێمه‌ى كوردستانى سوپاسى خوداى په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ین كه له گشت ماڵێك و مزگه‌وته‌كانى كوردستان له كوچ و بازاڕه‌كان له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ى ووڵاتمان هه‌مووى به‌یه‌ك ده‌نگ سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و له شكر كێشیهى سوپاى توركیا ده‌كه‌ین داوا ده‌كه‌ین هێرشه‌كه ڕابگیرێت.
ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان ئه‌و له شكر كێشیه ئیدانه ده‌كه‌ین و سه‌باره‌ت به‌و سته‌مه‌ى له خه‌ڵكى سڤیل و دانیشتووانى رۆژئاواى كوردستان ده‌كرێت به توندى ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین و پێمان وایه هیچ هۆكارێك نابینین بۆ ئه‌و هێرش كردنه‌ى سوپاى توركیا له رۆژئاواى كوردستان.
له‌لایه‌كى تر به كورد‌و كوردستانیان ده‌ڵێین به‌سه ئیتر هۆشیاربنهوه دارده‌ستى زلهێزان مه‌بن و برایه‌تى و یه‌كڕیزى خۆتان له‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكى بێگانه به‌هێزتره، ده‌ست به حه‌بلى خواوه بگرین بۆمان باشتره له هه‌موو شتێك، بۆشمان روون بۆته‌وه هه‌ر لایه‌نێكى سیاسى كوردستانى دژ به ئیسلام و خوداى په‌روه‌ردگار بجوڵێته‌وه ماناى كورد بوونى نه‌زانیوه‌و نایزانێ و ئێمه ئه‌ولاترین له تورك و عه‌جه‌م و عه‌ره‌ب به‌ناوى خوداى په‌روه‌ردگارو به‌ناوى ئیسلامه‌وه به‌رگرى له مافى ڕه‌واى خۆمان بكه‌ین.
مه‌كته‌بى سیاسیى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان
11ی تشرینى یه‌كه‌مى 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.