ئێد ماركی، سیناتۆری دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: ڕه‌وانه‌كردنی پیاو و ژنانی ئه‌مه‌ریكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ به‌رگریكردن له نه‌وتی سعودیه نه‌ك ته‌نها لوتكه‌ی دووڕووییه به‌ڵكو كاره‌ساتێكه كه خه‌ریكه ڕووده‌دات.
گوتیشی : له توركیاوه بۆ ئێران و یه‌مه‌ن، سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك دانۆڵد ترامپ نه ئه‌خلاقیه و نه ستراتیژییشه. سه‌رۆك ترامپ پشتیوانی له وڵاتێكی وه‌كو سعودیه‌ی ئۆتۆكراتی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت ده‌كات كه پێی وایه ( پاره‌ی كاش ده‌دات ) له‌كاتێكدا ناپاكی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه كورده‌كانمان ده‌كات كه ژیانی خۆیان به‌خت كرد له شه‌ڕیاندا دژی ڕێكخراوی داعش.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.