كه‌ریم بنزیمای فه‌ڕه‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید بۆ دووه‌م مانگی له‌سه‌ریه‌ك به باشترین یاریزانی یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرا
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی ده‌نگدانی هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناو خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ئه‌یلولی تیپه‌كه‌ی پێبه‌خشرا، له مانگی ڕابردوودا، بنزیما دوو گۆڵی له یاری به‌رامبه‌ر لیڤانتی تۆماركرد‌و تاكه گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌شی له یاری به‌رامبه‌ر سیڤیلیه له یاریگای رامۆن سانچێز بیزخوان به‌ده‌ستهێنا
دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ش بنزیما ڕایگه‌یاند كه ئه‌م خه‌ڵاته وه‌ك دیاریه‌كی تایبه‌ت لای ئه‌و ده‌مێنێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی ده‌نگدانی هانده‌رانه‌وه به‌ده‌ستی هێناوه، گوتیشی، ئێمه هه‌موومان قه‌رزاری هانده‌رانی یانهكهمانین و هه‌رچیان بۆ بكه‌ین هێشتا كه‌مه، هێرشبه‌ره فه‌ڕه‌نسیه‌كه ئاشكراشی كرد له‌م مانگه‌دا سێ یاری گرنگیان له خولی ئیسپانیا‌و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌پێشه‌و ده‌بێت به باشی خۆیانی بۆ ئاماده‌بكه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.