Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 14:53

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە

چەند ڕوونکردنەوەیەکى گرنگ
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕونکردنەوەیەکدا ماوەى (سکاڵا تۆمارکردن) و (دابەزین) و (گۆڕینى شوێن) بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى درێژدەکاتەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەلێدوانێکدا بە ماڵپەڕى فەرمى (www.mhe-krg.org)ى ڕاگەیاند: لە پێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بەو دەرچوانەى تا ئێستا سکاڵایان تۆمارنەکردوەو ئەنجامدانى پرۆسەى دابەزین و گۆڕینى شوێن و پەیوەندى کردن بە زانکۆکان و دەستکردن بەدەوام و بابەتى کەفالە بۆ دەستبەکاربون، ئەم چەند ڕونکردنەوەیە بە دەرچوان ڕادەگەیەنین:

ماوەى پێشکەشکردنى سکاڵا بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى (٤٨) سەعات درێژکرایەوە، واتە تاکو سەعات ١٢ى شەوى دوشەمە ڕێکەوتى (٢٠١٩/١٠/١٤) تۆمارکردنى سکاڵا بە شێوەى ئۆنڵاین لە وێب سایتى (www.regayzanko.com) بەردەوامدەبێت.

(دابەزین) و (گۆڕینى شوێن) تاکو کۆتایى ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، واتە تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى رۆژى پێنجشەمە ڕێکەوتى (٢٠١٩/١٠/١٧)، کە پرۆسەى دابەزین و گۆڕینى شوێن لە نێوان تۆمارى زانکۆکان خۆیان ئەنجامدەدرێن.

وەرگیراوانى زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ دەستبەکاربون پێویست ناکات کەفیل لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئەو زانکۆیەى کە لێى وەرگیراون، تەنها کەفالەکە دەبات و مامەڵەى دەستبەکاربونى بۆ دەکرێت. دەشتوانن لە هەر شوێنێک بێت مامەڵەى ئەنجامدانى کەفالە ئەنجام بدەن، لە بەشى یاسایى زانکۆکان یاخود فەرمانگەى دادنوسى.

داوا لە وەرگیراوانى زانکۆ و پەیمانگەکان دەکەین بە زوترین کات پەیوەندى بەو کۆلێژو بەشانەوە بکەن کە لێى وەرگیراون بۆ ئەوەى مامەڵەى دەستبەکاربون لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئەنجامبدەن، چونکە دەوامى قۆناخى یەکەمى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەست پێدەکات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.