پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ تاوتوێكردنی مووچه‌ی مانگی نۆی پێشمه‌رگه‌و چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی به‌ره‌و به‌غداد به‌ڕێ كه‌وتن.
به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه بۆ به‌غدا ده‌كات و بڕیاریش وایه له‌گه‌ڵ وه‌زیری وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگری عێراق كۆببنه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا فۆكس بخه‌نه سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌سه‌ر ناردنی بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه له‌لایه‌ن به‌غداوه، كه به پێی پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌بوایه مانگانه بڕی 68 ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بنێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.