Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 13:12

هه‌سه‌ده‌: له‌ گه‌ڕه‌کی پیشه‌سازی سه‌ری کانێی 7 میلیشیا کوژران و تانکێکی سوپای تورکیاش تێکشکێندرا

توانیویانه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی سه‌ر به‌سوپای توركیا بخه‌نه‌ خواره‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی هاوار له‌ ئێستادا پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و سوپای توركیاو میلیشیاكان له‌ سه‌رێ كانێیی به‌رده‌وامه‌و توانراوه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازی 7 میلیشیا بكوژرێن و تانكێكیش تێكبشكێنن.

هه‌ر به‌ پێی هه‌واڵه‌كه‌ هێزه‌كنی سوریای دیموكرات توانیویانه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی سه‌ر به‌سوپای توركیا بخه‌نه‌ خواره‌وه‌.

هه‌روه‌ها پێكدانێكی قورس له‌ نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و سوپای توركیا له‌ نزیك ده‌وارمیتان و ته‌ل خه‌له‌ف له‌ رۆژئاوای سه‌رێكانێی و كێڵگه‌ی مه‌چی له‌ رۆژهه‌ڵاتی سه‌رێ كانێی به‌رده‌وامه‌.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.