له گه‌ڕی سێیه‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی باله‌ی یانه پله نایابه‌كانی عێراق و له ڕكابه‌ریه‌كانی گڕوپی یه‌كه‌می خوله‌كه‌و له هۆڵی وه‌رزشی داخراوی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی شورته‌ی كرد، له‌ئه‌نجامدا، یانه‌ی هه‌ولێر به سێ گێم به‌رامبه‌ر به گێمێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌م یاریه دوایین یاری قۆناغی یه‌كه‌می گڕوپی یه‌كه‌م بوو، یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می گڕوپه‌كه‌ش له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جێگای باسه ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م خوله به به‌شداری نۆ یانه سازكراوه‌و یانه‌كانیش به‌سه‌ر دوو گڕوپ دابه‌شكراون، له هه‌ر گڕوپێك سێ یانه‌ی خاوه‌ن پله‌كانی پێشه‌وه‌و باشترین یانه‌ی خاوه‌ن پله‌ی چواره‌م له یه‌كێك له‌م دوو گڕوپه ده‌گه‌نه خولی بژارده كه یاریه‌كانی له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.