له درێژه‌ی یاریه‌كانی پاڵاوتنی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست و له گه‌ڕی شه‌شه‌می گڕوپی چواره‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی سویسرای میوانی برده‌وه
له یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو هه‌لبژارده چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن و ئه‌م گێمه به‌بێ تۆماركردنی گۆڵ به‌كۆتاهات، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاوچواردا، یاریزان یوسف پۆلسێن تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی دانیماركی له یاریه‌كه تۆماركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی چواره‌م بۆ دوازده خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و سویسراش به هه‌شت خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.