وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر موچه‌و بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌و به‌شداری پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و ناوچه جێناكۆكان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگری عێراق كۆده‌بنه‌وه
رایده‌گه‌یه‌نن ، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13-10-2019 وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بەرەو به‌غدا بەڕێکەوت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كۆده‌بنه‌وه.
وه‌فدە باڵاكه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به سه‌رۆكایه‌تی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه و سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت و به‌شداری ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلە باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ی بودجه و موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌شداری پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و ناوچه جێناكۆكان بكه‌ن.
له‌كۆتادا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان هه‌ردوولا، ته‌واوكاری سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عێراقه و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و به‌رگریه له چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.