Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 13:00

ساخته‌کارێکی تابلۆی ئۆتۆمبێل له‌ سلێمانی ده‌ستگیرکرا

له‌به‌رده‌م ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یه‌دا ناوه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگه‌یشت له‌باره‌ی كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ساخته‌كردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل، بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو دوای چاودێریكردنێكی ورد توانرا تۆمه‌تبار (ڕ ، ح ، ن ) به‌ڕه‌گه‌ز كورد ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری مارسیدسدا كه‌ هیچ سه‌ره‌تایه‌كی نییه‌و تۆمه‌تبار ویستویه‌تی له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا تابلۆكه‌ی ساخته‌ بكات.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 453 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌، هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یه‌دا ناوه‌.

2

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.