Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 05:22

وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا: نیو ملیۆن یۆرۆ بۆ ھاوکاری کەمایەتییەکان له‌هه‌رێمی کوردستان تەرخانکرا

وەزیری ئەوقاف لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە
کوردستان TV
100%

لەمیانی سەردانی  د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و شاندی یاوەری، دوو دیداری گرنگیان ئەنجامدا لەگەڵ ھەریەک لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ئیمانوێک کلاودیا دێ رێ کە دۆستێکی نزیکی گەلی کوردە و شارەزایەکی زۆر باشی  لەسەر ھەرێمی کوردستان ھەیە، بەڕێزیان  ڕاگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا نیو ملیۆن یۆرۆیی بۆ ھاوکاری کەمایەتییەکان تەرخانکردوە بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی جۆراوجۆر.

کۆبونەوەی دووەم  لەگەڵ پاوڵ ریچارد گالەر وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان ئەنجامدا درا، لە کۆبوونەوەکەدا  بە گرنگییەوە باسی پێکەوەژیانی ئایینی و ھاتنی ئاوارەکان بۆ کوردستان لەکاتی شەڕی داعش رۆڵی گرنگی مامۆستایانی ئایینی بەڕێز بەتایبەتی لە گرنگیدان لە بڵاوکردنەوەی بیری میانرەوی و  کارکردن لەسەر گیانی خۆشەویستی نێوان پێکھاتەکان، ھەروەھا تیشک خرایە سەر ھێرشەکانی حکومەتی تورکیا و  مەترسیەکانی خرانەروو کە لە ئەگەری بەردەوامبوونی دەبێتە کارەساتێکی مرۆیی لەرۆژ ئاوایی کوردستان.

11


 راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى هه‌رێمی كوردستان 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.