په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید ناسراو به (باوكی منداڵان) له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید له سلێمانی لادرا.
له مه‌راسیمێكدا له شاریل سلێمانی دوێنێ شه‌ممه 12-10-2019، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و خانه‌واده‌كه‌ی، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا په‌رده له‌سه‌ر په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید لادرا .
په‌یكه‌رساز چێنه‌ر نزار رایگه‌یاند: ئه‌م په‌یكه‌ره 29 هه‌مین كاری پهیكهرسازیمه و ماوه‌ی ساڵێكه كاری تێدا ده‌كه‌م و له‌سه‌ر ئه‌ركی د. ته‌ها ره‌سوڵ جێبه‌جێكراوه هه‌روه‌ها وتی: به‌رزی په‌یكه‌ره‌كه دوو مه‌تر و 35 سانتیمه و به‌ته‌واوی سێ مه‌تر به‌رزه، به‌هاڕاوه‌ی به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ دروستكراوه.
دكتۆر جه‌مال ره‌شید له‌ساڵی 1945 له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه و پسپۆڕی پسپۆڕ‌و راوێژكاری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان بوو، رۆژی 4ی ئه‌یلولی 2018 له‌ئه‌ڵمانیا به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی /كامران


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.